كەرتی بانكی ئێران بانكەكانی لەگەڵ عیراق دەبەستێتەوە


 پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی لە میانی گفتوگۆگانیدا چەند دەرئەنجامێكی ئەرێنی دەستكەوتووە بۆ ئەوەی كارەتە بانكیەكانی ناوخۆی بە بانكەكانی عیراق و پاكستان و ئازەربانیجان ببەستێتەوە.

وەلی ئەڵا سەیف پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران رایگەیاند، چەند هەنگاوێكیان بۆ ئاسانكاری سەردانكردنی گەشتیارانی بیانی بۆ ولاتەكەی ئەنجامداوە و بانكی ناوەندیش سەبارەت بە بەستنەوەی كارتی نێودەوڵەتی  بانكەكانی لەگەڵ هەریەك لە یابان و چین و روسیا دانوستانی دەست پێكردوەو لەو بوارەشدا دەرئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

وتیشی لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستیان بەكاری بەستنەوەی بانكەكان كردوەوە و یەكخستنی سیاسەتی نرخیش بە شێوەیەكی رەسمی كاری بۆكراوە و قۆناغ بە قۆناغ هەنگاوی بۆ دەنێن، دوپاتیشكردەوە دیاریكردنی یەكخستنی نرخی دراوی بیانیش تا مانگی ئازاری 2017 تەواو دەبێت.
 
ڕێ