عیراق بەهۆی جەنگی داعشەوە 35 ملیار دۆلار زیانی دارایی لێكەوتووە


 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتەكەی لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی كاردا گەورەترین دەستپێشخەری بۆ پێدانی قەرزی ئاشكراكردوەو ئەوەشی دوپات كردۆتەوە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2017دا یاسای وەرگرتنی مۆڵەتی پێنج ساڵی فەرمانبەران هەموار دەكرێتەوە.

حەیدەر عەبادی رونیكردۆتەوە، هەرچەندە عیراق لەقەیرانێكی توندی داراییدایە، بەڵام لەپێناو دۆزینەوەی دەرفەتی كارو بونیادنانی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەدا، گەورەترین دەستپێشخەریمان بۆ پێدانی قەرز بۆ گەنجان كردوە، بەبێ‌ ئەوەی قەبارەی قەرزەكەو بڕی ئەو سودەی دەچێتە سەری دیاری بكات، وتیشی عیراق بەهۆی جەنگی رێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە زیاتر لە 35 ملیار دۆلار زیانی دارایی لێكەوتووە، داواشیكرد لەم دۆخەی ئێستادا بەتایبەتی دوای دابەزینی نرخی نەوت، كۆنتڕۆڵی خەرجیە گشتیەكانی وڵاتەكەی بكرێت.

سەبارەت بە مۆڵەتی فەرمانبەرانیش سەرۆك وەزیرانی عیراق  وتی، لەپێناو كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری و رەخساندنی دەرفەتی كاری زیاتر حكومەتەكەی لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2017دا، یاسای پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵی فەرمانبەران بە وەرگرتنی موچەی بنەڕەتی و پارێزگاریكردن لە هەموو مافەكانی خانەنشینی هەموار دەكاتەوە.
 
ڕێ