بەهۆی زۆربوونی گوشارەکانی سەر بودجە، حکومەتی عێراق بڕیاری دەرکردنی قەواڵەی داراییدا بە بڕی 2 ملیار دۆلار، بۆ ئەوەی خواستیش لەسەر فرۆشتنی قەواڵەکانی دروست بکات پێویستی بەوە هەیە کە حکومەتی ئەمریکا دڵنیایی قەواڵەکانی عێراق بکات، بەڵام ئەم هەوڵە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا رەتکرایەوە.
لە کۆتایی هەفتەی رابردوو بە (بڕیارێکی درێژکراووە) ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بڕیارەکەی رەوانەی کۆنگرێس کرد بەمەبەستی پێدانی دڵنیایی بە 1 ملیار دۆلار لە قەواڵەکانی عێراق، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی کە زۆرترین رێژەی گەندەڵی لە سیستەمی دارایی عێراقدا هەیە و لاوازی لە توانای مرۆیی بەڕێوەبردنی سامانەکانی عێراقدا هەیە.
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، رەتکردنەوەی کۆنگرێس بۆ پێدانی متمانە بە قەواڵەکانی عێراقی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کۆمارییەکان زۆرترین ئەندامانی کۆنگرێس پێکدەهێنن و کۆمارییەکان لەدوای 2003ەوە بەردەوام کێشەیان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراقدا هەبووە.
عێراق دەیەوەێت بە هاوکاری سندووقی نێودەوڵەتی دراوو لەساڵی 2017دا 5.34 ملیار دۆلار لەرێگەی فرۆشتنی قەواڵەوە دەست بکەوێت، هەروەها دەیەوێت بە بڕی 12 ملیار دۆلار هاوکاری لە بانکی نێودەوڵەتی و کۆمەڵەی G7 وەربگرێت.
ڕێ