چوار پاسەوانی هاشمی لەسێدارە دەدرێن

 
دادگای تاوانەكانی عێراق لەشاری بەغدا فەرمانیدا بەسێدارەدان بەسەر چوار پاسەوانی جێگری راكردووی سەرۆك كۆمار.
رۆژنامەی سەباحی عێراقی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردۆتەوە، دادگای تاوانەكانی جەنگ لەشاری بەغدا بەسەرۆكایەتی قازی (بەلیغ حەمدی) فەرمانیدا چوار پاسەوانی تایبەتی (تاریق هاشمی) لەسێدارە بدرێن كەپێكهاتوون لە نەقیب (عودەی غازی) یەكێك لەئەفسەرە نزیكەكان لەهاشمی و (یاسر سەعدی و عەلی مەحمود مودیب) دوو سەربازی یەكەی پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆمار لەپاسەوانەكانی هاشمی بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەكوشتنی (سوعاد خەفاجی) پارێزەرو (ئوسامە حەمید مەحمود) ئەفسەری گاردی كۆمار، كەتێوەگلاوە لەكوشتنی خاوەن دوكانێك لەناوچەی غەزالیەی شاری بەغدا.