وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ئایفۆن و هه‌ژاران گالاكسی به‌كارده‌هێنن

 
توێژینه‌وه‌یه‌ك: وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ئایفۆن و هه‌ژاران گالاكسی به‌كارده‌هێنن

 ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ژیت، ئه‌وه‌ پێده‌چێت تۆ خاوه‌نی مۆبایلی ئایفۆن بیت، ئه‌مه‌ به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی كۆمپانیای WebpageFX ــه‌ كه‌ له‌ بواری به‌بازاڕكردن له‌ ئینته‌رنێتدا كار ده‌كات، به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ 30 ملیۆن كه‌س به‌شداری تێدا كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ سێ یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ مۆبایلی ئایفۆن یان گالاكسی به‌كارده‌هێنن، له‌و رێژه‌یه‌ش %45یان زیاتر مۆبایلی ئایفۆن به‌كارده‌هێنن.
 
ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ زیاتر مۆبایلی ئایفۆن به‌كارده‌هێنن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان، بۆیه‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی توند له‌ نێوان ئاستی بژێوی و دیاری كردنی ماركه‌ی مۆبایله‌كاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئاستی بژێویان له‌ ناوه‌ند به‌رزتره‌ زیاتر مۆبایلی ئایفۆن به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها كاتێكیش ئه‌م ئاسته‌ له‌ ناوه‌ند داده‌به‌زێت، ئه‌وا مۆبایلی گالاكسی به‌كارده‌هێنن.

هه‌ر به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری بزنس ئینسایده‌ری به‌ریتانی، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ خاوه‌ن بژێوییه‌كی باشن، وه‌ك ئالاسكاو هاوای، كۆنیتیكت و نیوجرسی، ماساتچوستس زیاتر مۆبایلی ئایفۆن به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئاستی بژێویان كه‌متره‌ وه‌ك نیومه‌كسیكۆو ساوپكارۆلینیا، رێژه‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل تێیاندا %35 بۆ %40 ی به‌كارهێنانه‌.

هۆكاری ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ سامسۆنگ چه‌ندین جۆر مۆبایلی جیاوازی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ نرخه‌كانیان جیاوازه‌، بۆ نموونه‌ ده‌توانیت مۆبایلی گالاكسی J3 ته‌نها به‌ 199 دۆلار بكڕیت