وەفدێکی ژوری بازرگانی‌ سلێمانی لەگەڵ سکرتێری وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و وزه‌ی بولغاریا کۆدەبنەوە

 
وەفدێکی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەوڵاتی بولغاریا لەگەڵ سکرتێری وه‌زاره‌تی بازرگانی وزه‌ی بولغاریا کۆبونەوە داوایان لێکرد که‌ هاوکاری بازرگانانی هه‌رێم بکات له‌و کێشانه‌ی بۆیان دروست ده‌بێت له‌نێوان بولغاریا و تورکیادا پێدانی فیزا به‌بازرگانان ئاسان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی کاری بازرگانان به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وانیش به‌ڵێنیاندا که‌ هه‌مو کارئاسانیه‌ک بکه‌ن بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان.

 
عوسمان فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” له‌وڵاتی سۆفیای بولغاریا له‌گه‌ڵ سیمۆنۆڤ سه‌رۆکی ژوری بازرگانی کۆبوینه‌وه‌ پێیڕاگەیاندین بلغاریا پرۆژەی وه‌به‌رهێنان‌و بازرگانی زۆر تێدایه‌ بۆیه‌  دوایانکرد بازرگانانی کوردستان هانبدرێت بێنه‌ وڵاته‌که‌یان کاری بازرگانی بکه‌ن”.

ئاماژەی بەوەش کرد:” سه‌رۆکی ژوری بازرگانی بولغاریا داوای کرد ژوره‌ بازرگانیه‌کان له‌کوردستان هانی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ن بۆئه‌وه‌ی کاره‌کانیان بهێنن بۆ بولغاریا تابتوانین سود له‌یه‌کتر وه‌رگرین و په‌یوه‌ندیه‌کان به‌هێز بکه‌ین”.

عوسمان فه‌تاح ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه‌” وه‌ک ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی باسی ته‌واوی شاری سلێمانیمان بۆکردن و پێمان ڕاگه‌یاندن که‌ ئێمه‌ هه‌وڵی ته‌وای خۆمان ده‌ده‌ین بۆ به‌گه‌ڕ خستنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کان و هاندانی بازرگانان بۆ دروستکردنی په‌وه‌ندی له‌نێوان هه‌ردولادا، پێمانوتون پێویسته‌ ڕۆتینات که‌م بکرێته‌وه‌ له‌کاتی پێدانی فیزا به‌بازرگانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی کاری بازرگانان به‌ڕێوه‌ بچێت ئه‌وانیش به‌ڵێنیاندا که‌ هه‌مو کارئاسانیه‌ک بکه‌ن بۆ بازرگانان.

ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ فلادیمیر تۆز شاروف سکرتێری یه‌که‌می وه‌زاره‌تی بازرگانی وزه‌ی بولغاریا کۆبوینه‌وه‌ و داوامان لێکرد که‌ هاوکاری بازرگانانی هه‌رێم بکات له‌و کێشانه‌ی بۆیان دروست ده‌بێت له‌نێوان بولغاریا و تورکیادا له‌بواره‌کانی جگه‌ره‌ و ئاژه‌ڵ و زۆر ماده‌ی دیکه‌دا که‌ به‌فه‌رمی داوا له‌ تورکیا بکرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ڕێگریانه‌.

عوسمان فه‌تاح جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ به‌ڵێنمان پێدراوه‌ به‌ فه‌رمی کاربکرێت له‌باره‌ی ئه‌و ڕێگریانه‌ی دروست ده‌بێت بۆ بازرگانان بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانی کاری بازرگانیان بۆ ڕێکبخرێت.

سکرتێری یه‌که‌می وه‌زاره‌تی بازرگانی وزه‌ی بولغاریا داوای کردووه‌ که‌ بازرگانانی کوردستان به‌شداری پێبکرێن له‌ پێشانگاکانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی کاڵاکانیان زیاتر بناسێندێت و په‌یوه‌ندیه‌کان به‌هێز بکرێت. 

شاندی بازرگانی کوردستان پێک هاتووه‌ له‌ به‌ختیار مه‌حمود که‌مال سه‌عید ته‌ها کۆی و عوسمان فه‌تاح ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یک له‌ بازرگانانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌شدارن.