سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی (به‌وه‌كاله‌ت) پڕۆژه‌یه‌كی به بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (GIZ) ئه‌ڵمانی ئیمزا كرد.
به به‌شداری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی شاره‌وانی و ئاودێری و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كه پڕۆژه‌كه‌یان ئاماده‌كردبو , پارێزگاری سلێمانی له هۆتێل شاری جوان له سلێمانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناوبراو ئیمزای پڕۆژه‌كه‌یان كرد پڕۆژه‌كه له بواره‌كانی شاره‌وانی و ئاودێری و ژینگه ده‌بێت كه زیاتر له 3600 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت به ڕۆژانه‌ی 25 بۆ 40 هه‌زار دینار.
پرۆژەکە له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگانه پێك دێن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وته‌یه‌كیدا پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌گرنگی پڕۆژه‌كه‌دا له‌ڕوی هێنانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ناو هه‌رێم و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی هه‌لی كار به‌تایبه‌ت له‌م قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌رخه‌تین بۆهێنانی چه‌ندین ڕێكخراویتر كه بتوانن له بواره جیاوازه‌كاندا خزمه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن , له‌داهاتودا چه‌ند كارێكی دی هاوشێوه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه خزمه‌ت به بێ موچه‌و بێ ده‌ره‌تانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
پڕۆژه‌كه‌ش له ڕۆژانی داهاتودا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه‌سه‌رجه‌م گوند‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه .ڕێكخراوی (GIZ) ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت و زیاتر له 17 بواری جۆراو جۆر له ته‌واوی جیهان به سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی كار ده‌كات .
ڕێ