لە هەناردەكردندا ئیمارات لە دوای هندستانەوەیە

رێكخراوی‌ بازرگانیی‌ جیهان رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی‌ ئیمارات پله‌ی‌ بیسته‌می‌  به‌ده‌ستهێنا بۆ ساڵی‌ (2011) له‌سه‌ر ئاستی‌ پۆلێنكردنی‌ گه‌وره‌ترین وڵاتانی‌ هه‌نارده‌كاری‌ جیهان،به‌مه‌ش پێش زۆرێك له‌ وڵاتانی وه‌ك ئوسترالیا‌و به‌رازیل‌و سویسرا كه‌وت.
 به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان،ئیمارات له‌ساڵی‌ رابردوودا به‌بڕی‌ زیاتر له‌ (285) ملیار دۆلار كاڵای‌ بازرگانی‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌،به‌مه‌ش راسته‌وخۆ دوای‌ هیندستان دێت، كه‌ به‌بڕی‌ (297) ملیار دۆلار كاڵای‌ هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان كردووه‌.
 
پۆلێنكردنه‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات،ئیمارات (25)ه‌مین وڵاتانی‌ هاورده‌كاری‌ كاڵا بازرگانیه‌كانه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان،به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و وڵاته‌ له‌ساڵی‌ (2011)دا به‌بڕی‌ (205) ملیار دۆلار كاڵای‌ هاورده‌ كردووه‌.
راپۆرته‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ له‌ساڵی‌ رابردوودا ئه‌مریكا به‌ به‌های‌ (2) ترلیۆن‌و(265) ملیار دۆلار كاڵای‌ هاورده‌ كردووه‌،به‌مه‌ش بوه‌ته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ هاورده‌كار.