بازرگانانی بولغاریا هانده‌درێن به‌شداری پێشانگای سلێمانی بکه‌ن


له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی شاندی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ  باڵوێزی عێراق له‌و وڵاته‌ کۆبونه‌وه‌ و باس له‌ کێشه‌ بازرگانیه‌کان کرا و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ده‌درێت.

عوسمان فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌درێژه‌ سه‌ردانه‌که‌مان له‌وڵاتی بولغاریا له‌گه‌ڵ   باڵوێزی عێراق له‌و وڵاته‌ کۆبوینه‌وه‌ تیایدا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و عێراق کرا له‌سه‌ر بازرگانی و پیشه‌سازی.

وتیشی: له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا داوامانکرد بازرگانان و پیشه‌سازانی بولغاریا له‌ڕێگه‌ی  باڵوێزی عێراقه‌وه‌ هانبدرێن سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و به‌شداری بکه‌ن له‌ پێشانگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی سلێمانی.

شاندی بازرگانی کوردستان پێک هاتووه‌ له‌ به‌ختیار مه‌حمود که‌مال سه‌عید ته‌ها کۆی و عوسمان فه‌تاح ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یک له‌ بازرگانانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌شداربون.

لای خۆشیه‌وه‌ که‌حتان جەنابی  باڵوێزی عێراق له‌ بولغاریا ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان له‌ڕوی ئاسایشه‌وه‌ پارێزراوتره‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ بازرگانان هانده‌ده‌ین بێنه‌ کوردستان و کاری بازرگانی له‌وێ بکه‌ن و بازرگانان زیاتر په‌یوه‌ندیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی هه‌رێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: بازرگانان له‌وڵاتی بولغاریا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌شداری بکه‌ن له‌ پێشانگاکانی هه‌رێمی کوردستان تا بتوانن کاڵاکانیان له‌ هه‌مو لایه‌ک بناسێبن.

شاندی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خه‌ڵاتی ژوری بازرگانیان پێشکه‌شی باڵوێزی عێراقی کرد.