بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان ئەمڕۆ بەیانی لەگۆڕەپاتی تەحریری ناوەڕاستی شاری قاهیرە كەسانی نەناسراو تەقەیان كردووەو لەئەنجامیشدا نۆ كەسیان برینداركردووە.
تەقەی كەسانی نەناسراو لەگردبوونەوەی جەماوەری گۆڕەپاتی تەحریر لەكاتێكدایە، كەبڕیار وایە ئەمڕۆ لایەنگرانی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین و لایەنە ئیسلامییەكانی ترو سەندیكاو ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتییەكانی ئەو ووڵاتە وەك دەربڕینی پاڵپشتی بۆ راگەیاندنی دەستووری و راپرسی كردن لەبارەوە خۆپێشاندانێكی ملیۆنی سازبكەن.
دوا بەدوای رووداوەكەش ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس و فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو دەستیان بەلێكۆڵینەوەكردن كردووە لەو رووداوە.
ئەمەو نەیارانی مورسی نایانەوێت راپرسیش لەبارەی دەستووری نوێ بكەن، چونكە پێیان وایە جارێكی تر مورسی براوە دەبێت.