گەنجێكی
تەمەن 23 ساڵی وڵاتی چین ماوەی دوو مانگی لە یەكێك لە كافێ نێتەكانی ئەو ووڵاتەدا
بردەسەر بۆئەوەی بتوانێت لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ئیشێك بدۆزێتەوە.
كەناڵە
ناوخۆییەكانی چین بڵاویان كردەوە گەنجێكی دانیشتووی هەرێمی “هینان” بۆ ماوەی 2 مانگ
لەو كافێ نێتەدا ماوەتەوە بەبێ ئەوەی شوێنەكەی خۆی بەجێبهێڵێت تەنانەت بۆ خواردنو
جێبەجێكردنی پێویستییەكانی دیكەی یان بۆ خۆشتنو خۆگۆڕین، ئەمەش تەنها بۆئەوەی بتوانێت
زۆر بە ووردیو بێ لەدەستدانی كات بەدوای ئیشدا بگەڕێتو كارێكی دەست بكەوێت.
بەپێی
ئەو كەناڵە ناوخۆییانە هەوڵی ئەو گەنجە بۆ گەڕان بەدوای دەستكەوتنی كاردا دوای ئەوە
دێت كە كارەكەی خۆی وەك بەڕێوەبەری هەرێمیی لقی یەكێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە تەكنەلۆجیای
زانیاری لەدەستداوە.
ئەوەی
جێی سەرسوڕمانە لەكەیسی گەڕانی ئەو گەنجە بەدوای دەستكەوتنی ئیشدا ئەوەیە كە خاوەنی
ئەو كافێ نێتە نەیتوانیوە ئەو گەنجە لە كافێكەی دەربكاتو وەڵام بە سكاڵای ئەو خەڵكە
بداتەوە كە بەهۆی بۆنە ناخۆشەكەیەوە بێزار بوو بوون، ئەمەش بەو هۆیەی كە بەردەوام ئەو
گەنجە فاتورەی مانەوەی لەو كافێیەو بەكارهێنانی ئینتەرنێتی رادەستی خاوەنی كافێكە كردبوو.