لەم کاتەدا سەرباری ئەوەی ئەمریكا مووچەی مانگانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دابینكردووە، تائێستا مووچەكانیان هەر دوادەكەوێت، بەڵام حكومەتی عیراق سەرباری دابینكردنی مووچەی سوپا و هێزە ئەمنییەكان، بڕیاڕیدا وەرگرتنی سولفەی 10 ملیۆن دینارییەكە سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عیراق بگرێتەوە.
تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بانكی رەشیدی حكومی كارەكانی وەرگرتنی سولفەی 10 ملیۆن دیناری بۆ ئەندامانی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق بەڕێوەدەبات.
زەوبەعی وتیشی: لەڕێی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلكترۆنی پەیوەست بەو بابەتە دەتوانن سوودمەند ببن لە وەرگرتنی ئەو سولفەیە.وتیشی پشتبەستن بە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلكترۆنی گەندەڵی سنوردار دەكات و رێگری لەدەستوەردانی هەر لایەنێك دەكات لەپرۆسەی دابەشكردنی ئەو سولفەیە.