په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کانی وڵاتی بولگاریا و سلێمانی پته‌و ده‌کرێت


شاندێکی بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌وڵاتی بولگاریا به‌شداریانکرد له‌ کۆنفرانسی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌.

هه‌ریه‌ک له‌ عوسمان حاجی فه‌تاح و که‌مال سه‌عد ته‌ها کۆی و به‌ختیار محمود ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وه‌ک نوێنه‌ری ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌وڵاتی بولگاریا به‌شدایانکرد له‌ کۆنفرانسێکی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاری فاسکوف و بازرگانای ئه‌و پارێزگایه‌.

عوسمان حاجی فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌کۆبونه‌وه‌ماندا له‌ وڵاتی بولگاریا له‌ شاری فاسکوف له‌گه‌ڵ بیلی ڤانۆفی سه‌رۆکی شاره‌ونی و یانیف سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و ژماره‌یه‌ک بازگانای ئه‌و شاره‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کان و کاری بازرگانی کرا ئه‌وان داوایانکرد کاری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌نێوان هه‌ردولادا پته‌وبکرێت و گرنگی پێبدرێت.

ڕاشی گه‌یاند: له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سۆران ئه‌ژین جێگری یه‌که‌می ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد تایایدا باسی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کان کرا له‌ نێوان هه‌ردولادا بۆئه‌وه‌ی بتواندرێت کاری بازرگانی و پیشه‌ سازی فراوانبکرێت.

هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا عوسمان حاجی فه‌تاح وته‌ی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشکه‌شکرد که‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شاری سلێمانی یه‌کێکه‌ له‌و شارانه‌ی عێراق له‌ڕوی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه‌ یه‌که‌مه‌ و توانای فراوانی هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی که‌رتی پێشه‌سازی که‌ده‌توانێت له‌ ئیستادا %٣٠ پێشه‌سازی عێراق پێک بهێنێت.

عوسمان فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رۆکی ژوری بازگانی فاسکوف حۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌ که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات و له‌گه‌ڵ ژوره‌ بازرگانیه‌کان کۆببنه‌ و کاری بازرگانی بره‌و پێبده‌ن.

له‌کۆتای کۆبونه‌وه‌که‌دا لۆگۆی ژوری بازرگانی و پیشه‌ سازی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ختیار مه‌حموده‌وه‌ دارا به‌ سه‌رۆکی شاره‌ونی و له‌لایه‌ن کمال سه‌عید ته‌ها کۆیه‌وه‌ لۆگۆی ژوری بازرگانی درا به‌ سه‌رۆکی ژوری بازرگانی فاسکوف.