یه‌كه‌مین پێشانگای كشتوكاڵی بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له قه‌زای شاره‌زور ده‌كرێته‌وه بەمەبەستی گرنگیدان به به‌روبومه ناوخۆییه‌كان له سنورەکە.
له قه‌زای شاره‌زور و به دروشمی “به به‌روبومی خۆماڵی ئاسایشی خۆراك ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین” پێشانگایه‌كی كشتوكاڵی بۆ به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان كرایه‌وه و جوتیارانی سنوره‌كه‌ش داوا ده‌كه‌ن، گرنگی به به‌روبومه ناوخۆیه‌كان بدرێت و ماندوبونی جوتیارانی ناوخۆ له‌به‌رچاو بگیرێت.
كامه‌ران عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوا لەوبارەیەوە راگه‌یاند: ئامانج له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه بره‌ودانه به به‌رهه‌می خۆماڵی و بوژاندنه‌وه‌ی كشتوكاڵه له شاره‌زوه‌ردا.