بزانه‌ بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چه‌نده‌

 
رۆژنامه‌ی هه‌واڵ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ دوای په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاشكه‌وتی مووچه‌، بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی مووچه‌ له‌ (870) ملیار دیناره‌وه‌ بۆ (420) ملیار دابه‌زیووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، تائێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نین قه‌باره‌ی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌ مووچه‌ له‌دوای سیستمی پاشكه‌وت، ئاشكرابكه‌ن.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ده‌ستی  گه‌یشتووه‌: “نزیكه‌ی سێ ترلیۆن – (2.940.000.000.000) دینار بۆ مووچه‌ی حه‌وت مانگی رابردوو خه‌رجكراوه‌”.

هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:”داهاته‌كانی تر جگه‌ له‌ نه‌وت، له‌ ماوه‌ی (9) مانگی رابردوو، بریتیبووه‌ له‌ نزیكه‌ی (1.700.000.000) ملیار دینار”.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، له‌مساڵدا تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بڕی یه‌ك ترلیۆن دیناری له‌ داهاتی نه‌وت بۆ موچه‌ خه‌رج كردووه‌ و ئه‌وی دیكه‌ی له‌ داهاته‌كانی ناوخۆ دابینكردووه‌.