نۆ هەزار فەرمانبەر لە کارەکانیان دەردەکرێن


 رۆژنامەی هانڵسبلاتی ئابوری ئەڵمانی، ئەمڕۆ دووشەمم، بڵاوی کردەوە، کۆمرتس بانک پلانی هەیە نزیکەی نۆ هەزار کار لە ماوەی ساڵی داهاتوودا هەڵبوەشێنێتەوە، دووەمین گەورە بانکی ئەڵمانیایە پەیکەرەی خۆی رێکدەخاتەوە.

پەستانی نرخی سوودی نەرێنی لە بانکی ناوەندی ئەوروپی لەسەر بانکەکانی ئەڵمانیا و گەڕان بەدوای فراوانکردنی سەرچاوەی داهاتدا لەگەڵ چوونە ژێر باری تێچوونی مامەڵەکارەکانیان لە کۆمپانیا و زۆر بوونی رەسم لەسەر پارەدانانی تاک، ئێستە قازانج زۆر کەمبووە.

بانکەکە، تێچوونەکان کەمدەکاتەوە و ناوەندێکی پێشکەوتوو بۆ کارەکان دادەنێن.

رۆژنامەکە روونی نەکردۆتەوە، بانکەکە ئەو کارمەندانە راستەوخۆ بێکار دەکات یان تا 2022 دەستکاری کردنی پەیکەرەکەی بەردەوامی دەبێت، کە یەک ملیار یۆرۆ تێچوویەتی.

بەڕێوەبەری جێبەجێکار، مارتن تسیلکە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دابەشکردنی سوودەکانی ساڵی 2016 راگەیاندوە لە چوارچێوەیەکی ستراتیژیدا.

بانکی کۆمرتس، بارەگای لە فرانکفۆرتە و زیاتر لە 50 هەزار فەرمانبەری هەیە، لێدوانی لە وتەبێژەکەی قەدەغە کردوە.