ئێران بەبێ‌ پشكنین 10 جۆر كاڵا هەناردەی عیراق دەكات


ئاژانسی ئیرنا رایگەیاندوە،بەرپرسانی بەغداو تاران و لەسەرلابردنی رێوشوێنی كۆنتڕۆڵی جۆری چەند كاڵایەك رێكەوتون و بڕیارە بەبێ‌ پشكنین 10 جۆر كاڵای ئێرانی هەناردەی عیراق بكرێت.

ئاژانسی رەسمی هەواڵی ئێران ئیرنا رونیكردۆتەوە، دوای كۆبونەوەی بەرپرسانی عیراق و ئێران لە تاران رێكەوتننامەیەكیان ئیمزاكردوە، بۆ لابردنی ئەو رێوشوێنانەی كەلەلایەن كۆمپانیا بیانیەكانەوە بۆ ئاڵو گۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات دانراوە و ئەوەشیان دوپات كردۆتەوە كە چیتر ناگەڕێنەوە بۆ پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆری ئەو كۆمپانیایانە و لەو چوار چێوەیەشدا بەبێ‌ چاودێری 10 جۆر كاڵا لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەدیارترین ئەو كاڵایانەی كە لەرێكەتنامەكەدا هاتوەو بڕیارە لەئێرانەوە هاوردەی عیراق بكرێت بریتین لە تایەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سكیل و پاسكیل و خشت و كاشی و موبەریدە، لەگەڵ هێلكەو دۆشاوی تەماتەو ماست.