بۆ رزگاركردنی كەرتی وزەی عیراق لەدەست ئەو وێرانكاریانەی بەهۆی جەنگەوە بەسەریدا هاتووە، بەغدا ژمارەیەك باڵاوگەی نەوت دەداتە كۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەكان.
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان دەستیكردوە بە پڕۆژەی پێدانی پاڵاوگە نەوتیەكان بە كۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەكان و لەو چوارچێوەیەشدا پاڵاوگەی ناسریە دەداتە وەبەرهێنەران، داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە پەلە لەجێبەجیكردنی ئەو پرۆژەیە بكەن، چونكە ئەوە پلانی وەزارەتەكەیانە بۆ زیندوكردنەوەی كەرتی وزەو زیادكردنی ئاستی بەرهەمە نەوتیەكان.
جەبار لعێبی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئامانج لەو پڕۆژەیە دابینكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بەپێی ستانداردی جیهانی و پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناخۆیە، هەروەها رەخساندنی دەرفەتی كاركردنە بۆ هەزاران هاوڵاتی لەپارێزگاكاندا، وتیشی لە ئێستادا چوار پاڵاوگەی نەوت لە هەریەك لە شارەكانی بەسرە و كوت و سەماوە و كەركوك ئامادەكراون كە بەمەبەستی وەبەرهێنان بدرێنە كۆمپانیا بیانیەكان.