تادێت کاتی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە کە بڕیارە پێش کۆتای ئەمساڵ بەڕێوەبچێت تێیدا هەریەک لە هیلاری کلنتۆن کاندیدی دیموکراتەکانو دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریەکان، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کێبرکێیەکی بەهێزی یەکتری دەکەن.
هاوکات لەپەراوێزی بەرێوەچوونی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا چەندین دامەزراوەو ناوەندی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، چاودێری هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، لەڕووی ئابوریشەوە لەنوێترین توێژینەوەدا کۆمپانیای ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکسی تایبەت بە توێژینەوەی ئابووری ئەوەی خستەڕوو کەڕەنگە بەبردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنەکاندا ئابوری ئەمەریکا لەچوار ساڵی فەرمانڕەوایدا بڕی یەک ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت و پاشەکشە دەکات.
کۆمپانیای ناوبراو ئەو دەرئەنجامەی لە لێدوان و هەڵوێستە سیاسیەکانی دۆناڵد ترەمپ هەڵهێنجاوە کەخۆی لەکەمردنەوەی بڕی باجەکان و دەرکردنی کۆچبەرە نایاسایەکان و توندکردنی یاسای پاراستنی بازرگانیدا دەبینێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت بەسەر ئابوری ئەمەریکاوە.
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەگەر لەدوای سەرکەوتنی لەهەڵبژردنەکاندا ترەمپ زیاتر سوربونی خۆی لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دوپاتبکاتەوە ئەوا کاریگەریە خراپەکانی بواری ئابوری ئەمریکا کارەساتبارتر دەبن و دەبێتەهۆی ئەوەی کۆبەرهەمی ئاو و خۆێش لەسەدا پێنج ٥% کەمببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ڕاپرسیەکان کەلەنێوان ئابوریناسانی ئەمریکادا ئەنجامدراوە ئەوە بەدەرکەوتوە زۆرینەی ئابوریناسەکان لەو باوەڕەدان هیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا باشترین بژاردەیە بۆ ئابوری وڵاتەکەیان، بەپێچەوانەشەوە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریەکان کەمترین پشتیوانی هەیە لەنێوان ئابوریناسانی ئەمریکادا.
یەکێتی ئابوریناسانی جیهانیش کە بەیەکێک لەگەورەترین ڕێکخراوەکانی بواری ئابوری دادەنرێت لەئەمریکادا ئەنجامی ڕاپرسیەکی پەیوەست بەسیاسەتە ئابوریەکانی کاندیدەکانی هەڵبژاردن بڵاوکردۆتەوە بەو پێیەش لەسەدا شەستو دووی ٦٢% بەشدار بوانی ڕاپرسیەکە باس لەوە دەکەن بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی دۆناڵد ترەمپ دروستی کردوە ئاستی گەشەی ئابوری دابەزیوە، هاوکات لەسەدا پەنجاو پێنجی ٥٥% بەشداربوان پێانوایە هێلاری کلینتۆن باشترین کاندیدە بۆ بەرێوەبردنی ئابوری وڵاتەکەیان، لەبەرامبەریشدا تەنها لەسەدا چواردە ١٤%ی بەشداربوان دۆناڵد ترەمپ بەباشتر دەزانن.
هەرچەندە تائێستا سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکانی بانگەشەکردنی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریەکان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی توێژینەوەکەی کۆمپانیای ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس و ئەو ڕاپرسیەی یەکێتی ئابوریناسانی جیهانیان نەداوەتەوە، بەڵام پێدەچیت ترەمپ درکی بەنیگەرانیەکانی هاوڵاتیانی ئەمریکا لەسیاسەتە ئابوریەکانی کردبێت بەو هۆیەشەوە لەدواین وتارەکانی بۆ هەوادارانی لەویلایەتی ئایوا دوپاتی کردوە کەئەو کارانە بۆ گەشەکردنی ئابوری ئەمریکا دەکات نەک بۆ پوکانەوە و لاوازکردنی.
ڕێ