به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن‌و پێكه‌وه ژیانی ئایینی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و پێكه‌وه ژیانی ئاینی له‌پلاتفۆرمی دابڕان‌دا ڕایگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان (5473) مزگه‌وت در‌وستكراون، پێش قه‌یرانه‌كه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا مزگه‌وتێك ده‌كرایه‌وه.
(مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) له‌میانه‌ی وتارێكدا له‌پلاتفۆرمی دابڕان له‌سلێمانی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان 5473 مزگه‌وت در‌وستكراوه، له‌زیاتر له هه‌زار مزگه‌وتیشدا وتری ڕۆژی هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كرێت، نزیكه‌ی نیو ملیۆن نوێژ خوێن به‌داری مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی:” له55 كه‌نیسه‌شدا نوێژ‌و سروتی ئاینی كریستیانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشكرایكرد، 80%ی ئه‌و گه‌نجانه‌شی كه چونه‌ته نێو داعش له‌كوردستانه‌وه ده‌رچوو یان خوێندكاری خوێندنگه ئیسلامیه‌كان بوون، پاكترین شویچنیش كه بیری توندڕه‌وی تیایدا گه‌شی نه‌كردووه حوجره‌كان بوون، كه هیچ كامێكیان په‌یوه‌ندیان به‌گر‌وپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه نه‌كردووه.