وڵاتی چیک داوادەکات
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵدا پتەو تربکات و
کاربکەن
بۆ گەشەکردنی ڕەوشی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان هەدولادا.
سیروان محەمەد سەرۆکی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی پێشوازیکرد لە ئیڤاداردا کۆڤا قونسوڵی چیک و جاڕۆسلاف
ریف ڕاوێژ کاری ئابوری قونسوڵی چیک لە هەرێمی کوردستان کەسەردانی ژووری بازرگانی و
پیشەسازی سلێمانی کرد.
سیروان محەمەد سەرۆکی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ قونسوڵی چیک
باسمان لە شاری سلێمانیکرد بەتایبەتی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە کەرتی پیشەسازیدا بەدەستی
هێناوە کە لە %٣٠ هەمو عێراق لەخۆ دەگرێت.
وتیشی: باسی دروستکردنی کۆمهڵگای گهنجینهکانمان بۆکردن لەشاری سلیمانی
لهسهر ڕوبهری ٥٦٠ دۆنمه که دهکهوێته سهر ڕێگای سلێمانی عهربهت لهنزیک عهلوهی
سلێمانی کۆگاکان نزیکهی ٨٠٠ دانهیه به ڕوبهری جیاواز که کۆگای تێدایه ٢٠٠ م
ههیه ٤٠٠ م ههیه ٦٠٠ م ههیه ٨٠٠ م، وه لهناو کۆمهڵگاکهدا کۆمهڵێک خزمهتگوزاری
تێدایه به شێوهی بنکهی تهندروستی و پۆلیس و بهرگری شارستانی و ئاو ئاوهڕۆ وێستگهی
کارهبا مزگهوت و بانک و ڕێستۆرانت و چێشتخانهو پارکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی گهورهو
بچوک وهڕێژهی سهوزای تێدایه کهبستانداردی بهڕێوهبهرایهتی ژینگه دیاری کراوه
کە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان یەکەم پرۆژەیە دروست دەکرێت و ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی سەرپەرشتی دەکات، وە قونسوڵی چیک دڵخۆشبو بەپرۆژەی گۆگاکانی ژووری بازرگانی
و پیشەسازی سلێمانی.
سەرۆکی ژووری بازرگانی
و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند دوامان لە قونسوڵی چیک کردووە لەڕێگەی خۆیانەوە
هەوڵێک بدەن ئابڵوقەی بازرگانی کوردستان و بەغداد چارەسەر بکەن کە هەر کاڵایەک لەکوردستانەوە
بڕواتەوە بۆ بەغداد گومرگ دەکرێتەوە کە ئەمەش بۆتەهۆی لاوازبونی کاری بازرگانی لەنێوان
هەردولادا.
لای خۆشیەوە ئیڤاداردا
کۆڤا قونسوڵی چیک ڕایگەیاند: وەک وڵاتی چیک لە بوارەکانی تەندروستی خوێندن و بیناسازی
و سەد و پاڵاوگا و پیشەسازی و پەیوەندی کاری زۆرمان هەیەو بەردەوامین لەکارکدرن وە
دەمانەوێت لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە پەیوەندیە بازرگانیەکان پتەوتربکەین و ڕاستەوخۆ
بازرگانان لەنێوان هەردولادا کاربکەن.