رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاویكرده‌وه، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زه‌وییه 600 مه‌ترییه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی وه‌زیران له‌شاری هه‌ولێر به 900 هه‌زار دۆلار فرۆشتووه، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌و له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا پێیدراوه‌و له‌سه‌ری تاپۆ كراوه.
له‌ساڵی 2005دا به‌نووسراوێكی فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی حكومه‌ت، پارچه زه‌ویه‌كی 600 مه‌تر دوجا، له‌گه‌ڕه‌كی وه‌زیران – نێوان هه‌ولێرو عه‌نكاوه – به‌هه‌ریه‌ك له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران‌و به‌یان باقر جه‌بر وه‌زیری دارایی ئه‌وكاتی حكومه‌تی عێراق درا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت.
رۆژنامه‌كه له‌زاری یه‌كێك له‌نوسینگه‌كانی خانوبه‌ره له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له‌هه‌ولێر كه ناوی نه‌هێنراوه بڵاویكردووه‌ته‌وه “له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، مالكی له‌ڕێی بریكارێكیه‌وه پارچه زه‌وییه‌كه‌ی له‌بلۆكی 9 له‌كه‌رتی 44 بۆ فرۆشتن عه‌رزكرد”.
وتیشی “هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رو دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له‌عه‌رزكردنی، سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێر به‌بڕی 900 هه‌زار دۆلار پارچه زه‌وییه‌كه‌ی كڕی”.
فرۆشتنی ئه‌و زه‌ویه له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه له‌شاری هه‌ولێر له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا رۆژ به‌رۆژ روو له گرژی زیاتر ده‌كات و هه‌ردولا هێزیان به‌ره‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان جوڵاندووه.