هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت ناوی سلێمانی و ئاڵای كوردستان لەسەر شاخی گۆیژە لە كتێبی گینسدا تۆمار بكرێت.
سەنتەری فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی پەروەدەی كەلتوری لە شاری پاریسی پایتەختی فەرنسا بە ئامادەبوونی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرنسا و كۆمیتەكانی بەریتانیا و فەرەنسای یەكێتی سیمینارێكی بۆ كامەران حەمە ساڵح بەرێوبەری باخچەكانی سلێمانی سازكرد.
لە كۆنفرانسەكەدا بەرێوبەری باخچەكانی سلێمانی بەشێوەیەكی زانستی باسی لە نوسینی ناوی شاری سلێمانی و دروستكردنی ئاڵای كوردستانی لە سەر شاخی گۆیژە كرد بە مەبەستی ئەوەی كە ئەو نوسین و ئاڵایە لە كتێبی گینسدا تۆمار بكرێت .