پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی ئەمرۆیدا باسی فەرمانبەر و جوتیارانی ھەرێم دەکات


لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، باس لەخەرجنەکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و کاریگەرییەکانی دەکریت، کەمکردنەوەی وەرگرتنی بڕە دانەوێڵەی جوتیارانی ھەرێمیش ھەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 بەپێی خشتەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە بۆ تاوتوێکردنی خەرج نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و ئەو کاریگەرییە خراپانە بەوھۆیەوە دروستبوون تەرخان دەکرێت.

 لە بڕگەکانی تری دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی (دۆسێی ئاو و کارەبا و قەیرانی نیشتەجێبوون) دەکرێت، پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەکانیش دەنگی لەسەر دەدرێت،

وێڕای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی شایەتحاڵەکان و ھەواڵدەرەکان لەسەر تاوانباران”.

 لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی، گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی وەرگرتنی دانەوێڵە لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، چەند بابەتێکی تریش لەلایەن پەرلەمانەوە گقتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 دوای وەرگرتنەوەی متمانە لە ھەردوو وەزیری بەرگری و دارایی، خولی ئێستای پەرلەمانی عیراق، بە یەکێک لە خولە کاراکان دادەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت لەڕووی یاسادانان و پەسەندکردنی یاسا لەگەڕکەوتووەکانی پێشوو، لە خولەکانی تری پێشووی پەرلەمان چالاکتر بێت.