كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی یادی 50 سالەی دەركردنی یەكەم ئۆتۆمبێلی كرۆلا دەكاتەوە، كە نازناوی پرفرۆشترین ئۆتۆمبێلی جیهانی پێدراوە، چونكە لەو ماوەیەدا ئەو ئۆتۆمبێلە 44 ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە بازارەكانی جیهاندا لێفرۆشراوە.
ئۆتۆمبێلی تویۆتا كرۆلا لە سالی 1997 دا نازناوی پرفرۆشترین ئۆتۆتۆمبێلی جیهانی پێبەخشرا، چونكە تا ئەو كاتە 22.6 ملیۆن ئۆتۆمبێلی لێفرۆشرا، یەكەم ئۆتۆمبێلی تویۆتا كرۆلا لە سالی 1966 بەرهەمهێنرا، دوای سێ ساڵیش گەیشتە پلەی یەكەمی فرۆشتن لە وڵاتی دایكی‌دا كە ژاپۆنە، ئەم فرۆشتنەش پالپشت بوو بۆ بنیاتنانی و رۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ بازارەكانی ئەمریكا.
لە ماوەی ئەو 50 ساڵەشدا تویۆتا 11 نەوەی جیاوازی بەرهەمهێناوە ، كە بەم شێوەیەی خوارەوە مۆدێلەكان بەپێی ساڵەكان گۆرانكاری و پێشكەوتنیان ئەنجامدراوە.
نه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵی 1966 هه‌تا 1970

نه‌وه‌ی دووه‌م ساڵی 1970 بۆ 1974

نه‌وه‌ی سێیه‌م ساڵی 1974 بۆ 1979

نه‌وه‌ی چواره‌م ساڵی 1979 بۆ 1983

نه‌وه‌ی پێنجه‌م ساڵی 1983 بۆ 1987

نه‌وه‌ی شه‌شه‌م ساڵی 1987 بۆ 1991

نه‌وه‌ی حه‌وته‌م ساڵی 1991 بۆ 1995

نه‌وه‌ی هه‌شته‌م ساڵی 1995 بۆ 2000

نه‌وه‌ی نۆیه‌م ساڵی 2000 بۆ 2006

نه‌وه‌ی ده‌یه‌م ساڵی 2006 بۆ 2013

نه‌وه‌ی یانزه‌یه‌م ساڵی 2013 و هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه
