یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی‌ توركیا باری

 
له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای ئاگری، كه‌ به‌رزترین چیای توركیا و ئه‌ورووپایه‌ و به‌رزییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 137 مه‌تره‌، یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ باری.

 ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ توركیا دیمه‌نی‌ یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵیان له‌ لوتكه‌ی چیای ئاگری، كه‌ به‌رزترین چیای توركیا و ئه‌ورووپایه‌ بلاَوكرده‌وه‌.

 هاوكات له‌ ناوچه‌ به‌رزه‌كانی ئیغدر و ئاگری،  له‌ دوێنێوه‌ به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌  كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد هه‌ڵیكردووه‌.

 لوتكه‌ی چیای ئاگری له‌ توركیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنووری ئێران و به‌رزییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 137 مه‌تره‌، به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ ره‌نگی سپی پۆشیوه‌، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ره‌نگی سه‌وزی ده‌شت و ره‌نگی شینی ئاسمان دیمه‌نێكی قه‌شه‌نگی به‌ ناوچه‌كه‌ به‌خشیوه‌.