نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان له خۆیانه‌وه ده‌سپێبكه‌ن، بۆ رێگه‌گرتن له سستی و سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵی.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له شاری هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موو وه‌زیره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی خۆیانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و چاو به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیاندا بخشێننه‌وه، رێگه‌ش له هه‌ر سستی و سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵییه‌ك بگرن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند: پێویسته هه‌ردوو بانكی هه‌رێم له هه‌ولێر و سلێمانی یه‌كبگرنه‌وه، پێویستیشه حكومه‌تی هه‌رێم بكرێته حكومه‌تی داموده‌زگایی و خاوه‌ن سیسته‌مێكی حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی رێك‌وپێك.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا، سندوقی خانه‌نشین له هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێت و لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای وه‌به‌رهێنان، لیژنه‌یه‌كیش دروست بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری تایبه‌ت به كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان.