به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ساڵانی ڕابردودا بڕی 250 ملیار دینار به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خان‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، بۆ فه‌رمانبه‌رانی كهمدهرامهتو هاوڵاتیانی هه‌ژار دروستده‌كرا، به‌ڵام ئێستا قه‌یرانه ئابوریه‌كه ڕێگره.
(مه‌حمود عوسمان) ڕاگه‌یاند، ساڵانی پێشوو حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 250 ملیار دیناری به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ فهرمانبهرانو هاوڵاتیانی هه‌ژار دروستدهكردو به‌گوێره‌ی خاڵ‌و پۆینت به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا قه‌یرانی دارایی ڕێگره.
مه‌حمود عوسمان وتی:” 1500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوچه‌كانی زڕگوێزو سیته‌ك ته‌واوبوون، به‌ڵام ئاوه‌دانكردنه‌وه لهبهڵێندهرانی وه‌رنه‌گرتوه، هۆكاره‌كه‌شی نه‌بونی ته‌مویلی حكومه‌ته بۆتهواونهكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی پرۆژه‌كه”.
فهرمانبهرانو چینی هاوڵاتیانی هه‌ژارو كرێنیشینان، له‌چاوه‌ڕوانی ڕٍاگهیاندنی ناوه‌كانیانن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و یه‌كانه.
NNA