جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ن له‌سه‌ر حسابی گه‌لی كورد بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان كه‌مبكرێته‌وه و به یاساش له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌رێم 17 % بۆ دیاریكراوه.
عارف ته‌یفور كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات داهاتی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری كه‌مبكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و پاره‌یه بۆ خزمه‌تگوزرایی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات ته‌رخان بكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
عارف ته‌یفور له به‌شێكی تر به‌یاننامه‌كه‌شدا ده‌ڵێت “كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013 به هه‌مووشێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كرێته‌وه و چونكه سهرپێچیكردنه له یاسا‌و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هه‌یه”.
قسه‌كانی عارف ته‌یفور له كاتێكدایه دوێنێ زیاتر له 110 په‌رله‌مانتاری عێراق داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ 13 % ، بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی ساڵی 2013 عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بریتیه له زیاتر 14 ترلیۆن دینار.