بانکی ڕەشید لەهەوڵدایە بۆ دامەزراندنی لقی خۆی لەشاری سلـیمانی بەڵام تا ئێستا ئەو بانکە لقی خۆی نەکردۆتەوە وئەمەش هەندێک جار لەبڵاوکردنەوەی هەواڵی پێدانی پارە بە فەرمانبەران کێشە بۆ بانکەکانی سلێمانی دروست دەکات و هاوڵاتیان زۆر ڕویان تێدەکەن.
ئاشتی محەمەد بەڕێوەبەری بانکی سلێمانی ڕایگەیاند” بانکەکەی ئێمە پێشتر ناوی ڕەشیدبووە بەڵام ناوەکەی چەند ساڵیکە گۆڕاوە بۆ بانکی سلێمانی و سەر بە بانکی هەرێم ین هیچ پەیوەندیەکمان بە بانکی ڕەشیدەوە نەماوە”
وتیشی” بانکی ڕەشید لەهەوڵدایە کە لقی خۆیان لەشاری سلێمانی بکەنەوە بەڵام تائێستا نەیان کردۆتەوە و کارەکانیان دەست پێنەکردووە وە بڵاوبونەوەی پدانی پارە بە فەرمانبەران و پێدانی دۆلار بەوکەسانەی کە سەفەردەکن بەنرخی هەرزان وایکردووە خەلک زۆر سەردانمان بکەن کەئێمە هیچ پەیوەندیەکمان بە بانکی ڕەشیدەوە نەماوە ئەو هەواڵانەش زیاتر شارەکانی خواروی عێراق دەگرێتەوە کەلقی ئەو بانکەی تێدایە”
پێشتر ڕه‌شاد خزه‌یه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ڕه‌شید ڕایگه‌یاندووه، كه ئیداره‌ی بانكه‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به‌فرۆشتنی دۆلار به‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه گشه‌تده‌كه‌ن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بەبه‌های 1200دیناری عێراقی ده‌فرۆشرێته گه‌شتیاران، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی پێشكه‌شكردنی پاسپۆڕتی گه‌شتیاره‌كه‌و بڕی سێ هه‌زار دۆلاری به‌نرخی بانك پێده‌فرۆشرێت كه به‌راوبد به‌نرخی بازاِی ڕه‌ش زۆر جیاوازه.