وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرایكرد، له ڕۆژانی جه‌ژندا 211 هه‌زار گه‌شتیار روویان كردووه‌ته شاره‌كانی هه‌رێم و له ڕێژه‌یه‌ش له‌سه‌دا 82 گه‌شتیاری ناوخۆی عێراق بووه و له رێگای بازگه‌كان هاتوونه‌ته ناوخۆی هه‌رێم, هاوكات له‌سه‌دا 18ه‌كه‌ی تریش له رێگای فرۆكه‌خانه‌كان و خاله سنوریه‌كانه‌وه هاتون.
نه‌وزۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان، نیشاندانی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم بوو بۆ هاتنی گه‌شتیاران و وه‌زاره‌تی ناوخۆش راسپارده‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و كارئاسانی زۆری كردووه بۆ گه‌شتیاران به‌تایبه‌تی له بازگه‌كان”.