ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات، ئەمساڵ ئاستی چالاكیەكانی وەبەرهێنان لەكەرتی نەوت و گاز دا لەسەدا 24 دابەزێت و تاكۆتایی ساڵی داهاتووش هیچ ئاماژەیەك بۆ باشبوونی بەدی ناكرێت.
ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزە لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لەساڵی 2015دا، خەرجی وەبەرهێنان لەو كەرتەدا 583 ملیار دۆلار بووە و بەراورد بەساڵی پێشتر لەسەدا 25 كەمیكردوە، هاوكات پێشبینی دەكات بۆ دوو ساڵی داهاتوش بڕی خەرجیەكانی لە 300 ملیار دۆلار تێپەڕ نەكات، ئاماژەی بەوەشكردوە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو ئەوە یەكەمینجارە چالاكی ئەو كەرتە بەو شێوەیەی ئێستا پاشەكشە بكات.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی زۆربونی ئاستی وەبەهێنانی نەوتەوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی ئەو كاڵایە لەسەدا 50 دابەزیوە و هاوكات نرخی گازیش بەهەمان شێوە پاشەكشەی كردوە، پێشبینیش دەكات تا ناوەڕاستی ساڵی 2017 دۆخی بازاڕەكانی وزە بەم شێوەی ئیستا بمێنێتەوە و گۆڕانێكی ئەوتۆ بەخۆوە نەبینێت.