یەدەگی زێڕی عیراق لەسەدا 7 پۆینت یەك لەكۆی گشتی یەدەگی دراوی بیانی وڵات پێكدەهێنێت و لەپلەی 37ی ئەو وڵاتانەدایە كە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن.
كۆمسیۆنی زێڕی جیهانی لەسەر ماڵپەڕی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، كە یەدەگی زێڕی عیراق بەحێگیری ماوەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی 89 تۆن و 900 كیلۆیە، ئەو بڕەش لەسەدا 7 و پۆینت یەك لە یەدەگی دراوی بیانی پێدەهێنێت و ئەوەش لەكاتێكدایە لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا لەسەدا 4 پۆینت 6 بووە.
ئەوشی خستۆتەڕوو، دواین كڕینی زێڕی بەغدا، لەمانگی نیسانی ساڵی 2014دا بوەو كە بڕەكەی 15 تۆن و 160 كیلۆ بووە و لەدوای ئەو بەروارەشەوە هیچ جۆرە مامەڵەیەكی كڕینی ئەنجام نەداوە، ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەپێی ڕاپۆرتی بانكی نێودەوڵەتیش عیراق لەپلەی 37 ی ریزبەندی ئەو 100 وڵاتەدا هاتووە، كەخاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن لەسەر ئاستی جیهان.