کۆمپانیای نەوتی باکور جەحت دەکاتەوە؛ هەناردەی پشکی هەرێم لە نەوتی کەرکوک رانەگیراوە و دەتوانرێت رۆژانە (100) هەزار بەرمیل هەناردە بکرێت.
فه‌رهاد هه‌مزه ئه‌ندازیار له كۆمپانیای نه‌وتی باكور رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هه‌رێمی كوردستان له توانایدایه، رۆژانه (100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده بكات و هه‌نارده‌ی پشكی هه‌رێمیش له نه‌وتی كه‌ركوك رانه‌گیراوه، به‌ڵكو راگرتنه‌كه له‌و پشكه بوه كه كۆمپانیای نه‌وتی باكور سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه بۆ ئێران، رونی كرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه پێشنیار كرابو، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت به تانكه‌ر له كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده نه‌كراوه و پرۆسه‌كه سه‌ری نه‌گرتوە.