بانكی‌ ڕه‌شید دۆلار به‌نرخی‌ بانك ده‌داته‌ هاوڵاتیان

 
بانكی‌ ڕه‌شیدی‌ عێراقی‌ بڕیاریداوه‌ بڕێك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌نرخی‌ بانك بداته‌ هاوڵاتیانی‌ عێراق كه‌ به‌نیازی‌ گه‌شتكردنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌باح بڵاویكرده‌وه‌، (ڕه‌شاد خزه‌یه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ ڕه‌شید ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئیداره‌ی‌ بانكه‌كه‌یان ده‌ستیكردوه‌ به‌فرۆشتنی‌ دۆلار به‌و هاوڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی‌ كه‌ گشه‌تده‌كه‌ن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

خزه‌یه‌ر وتی‌:” لقی‌ بانكه‌كانی‌ فڕۆكه‌خانه‌، مه‌لعه‌ب، یه‌رموك‌و ڕه‌بیع‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌) ده‌ستیانكردووه‌ به‌فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌گه‌شتیاران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خواستیانه‌ پاره‌ی‌ عێراقی‌ به‌دۆلار بگۆڕنه‌وه‌ به‌نرخی‌ حكومی‌”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر دۆلارێكی‌ ئه‌مریكی‌ به‌به‌های‌ 1200دیناری‌ عێراقی‌ ده‌فرۆشرێته‌ گه‌شتیاران، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ پاسپۆڕتی‌ گه‌شتیاره‌كه‌و بڕی‌ سێ‌ هه‌زار دۆلاری‌ به‌نرخی‌ بانك پێده‌فرۆشرێت كه‌ به‌راوبد به‌نرخی‌ بازاِی‌ ڕه‌ش زۆر جیاوازه‌.