قۆرییەکی چا نرخەکەی دەگاتە ٣ ملیۆن دۆلار.

 
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گرانبەھاترین قۆری چا نمایش کرا بۆ فرۆشتن، کە نرخەکەی دەگاتە ٣ ملیۆن دۆلار.

ئەو قۆرییە لە ئاڵتون دروستکراوە، ھەروەھا ١٦٠٠ پارچە ئەڵماس و ٣٨٨ یاقوتی سوری تێدا بەکارھێنراوە، ھەروەھا یاقوتێکی ١.٢ گرامی سور لە ناوەڕاستی دا دانراوە، ھەروەھا یاقوتێکی تر کە کە کێشەکەی دەگاتە ٤ گرام بەسەرییەوە دانراوە.پێشتر گرانبەھاترین قۆری چا لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە ٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.

ئەم قۆرییە لە چین دروستکراوەو پێشکەشی شاژنی بەریتانیا کراوە، دواتر شاژن پیشکەشی کاھنەکەی خۆی کردووە بەناوی ھنری باری لەساڵی ١٦٠٣.