وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، پێویستیه‌كی زۆریان به‌پاره هه‌یه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ‌و به‌هاناوه‌چونی به‌نداوه‌كان كه 20 دانه‌یان له‌در‌وستكردندان.
(عه‌بدولستار مه‌جید) ڕاگه‌یاند، داهاتی ساڵی ڕابردووی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 73 ملیار دیناربووه، كه‌چی هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ‌و په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خه‌رجنه‌كراوه.
عه‌بدولستار مه‌جید وتی:” سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی پێداوم كه بڕی 11ملیار دینار به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی هه‌شت به‌نداو كه زۆربه‌ی زۆری كاره‌كانیان ته‌واوه‌كراوه خه‌رجبكات، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌واونه‌كرێن ئه‌گه‌ری ڕوخانیان نزیكه”.
به‌وته‌ی ئه‌و وه‌زیره ئێستا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌وه توانویه‌تی زۆربه‌ی زۆری پێداویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه‌و هه‌ندێك به‌رهه‌میش وه‌ك (گه‌نم، گه‌نمه شامی‌و په‌تاته)و چه‌ند كاڵایه‌كی خۆراكگی دیكه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.