بە پێی ئامارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا زیاتر لە 791 پزیشك لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە یاخود وازیان لە كارەكانیان هێناوە یان خانەنشین كراون.
بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2014 وە تاوەكو مانگی ئایاری ساڵی 2016 ,791 پزیشك لە كارەكانیان دابڕاون یاخود مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتوە و خانەنشینكراون.
دكتۆر خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند هۆكاری دابڕان و وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە لە لایەن پزیشكانەوە بۆ قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی مووچەی پزیشكان دەگەرێتەوە چونكە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن بەشیان ناكات و ناچار دەبن وازبهێنن یان مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرن.