بانكی رافیدەین: چاوەڕێی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی دەکەین بۆ پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران


بانکی رافیدەین رایدەگەیەنێت، کە چاوەڕێی رەزامەندیی وەزیری دارایی عێراق دەکەن، بۆ پێدانی پێشینەیەک (سولفە) بە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی عێراق.

 بەپێی بەیاننامەیەکی بانکی رافیدەینی عێراقی، کە رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2016 بڵو کراوەتەوە، بانکەکە لە کۆتایی مانگی ئابی 2015 فۆرمێکی ئەلیکتڕۆنیی بڵاو کردووەتەوە، کە فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی پێشینەکە، پڕی بکەنەوە.

 هەروەک بانکەکە رایگەیاندووە، چاوەڕێی رەزامەندیی هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزارەت دەکەن بۆ پێدانی پێشینەکە بە فەرمانبەران.

 
پێشینەکە دەگاتە 10 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەر فەرمانبەرێک و لەماوەی پێنج ساڵ و بەشێوازی قیستی مانگانە دەدرێتەوە.