بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیاندراوێكیدا هاوڵاتیان هۆشیار دەكاتەوە لە ناراستی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بوونی یەكەی (1) ملیۆن دۆلاری دراو دەكەن لە بازارەكانداو ئاشكرایی دەكات: بانكەكەیان هیچ مامەڵەیەكی لەگەڵ ناكات.
لەوبارەیەشەوە بانكی ناوەندی ئەوەی خستۆتەروو: كە بەرزترین یەكەی دراوی دۆلار كە تائێستا بانكەكەیان مامەڵەی لەگەڵدا بكات یەكەی (100) دۆلاریەو ئەو یەكە دراوانەی تریش كە لەو بڕە زیاترن بنەمای راستەقینەیان نیەو رەنگە تەنها بۆ مەبەستی یاری پێكردن و هەندێك كاری پێشكەشكردنی رەمزیانەی دیاری و یادگارییەكان بێت و هیچی تر.
بانكەكە هۆشداریشی داوەتە هاوڵاتیان كە ووریابن و بەو دەنگۆیانە فریو نەخۆن، كە دەوترێت ئەم جۆرە دراوە راستەقینەیە، چونكە بانكی ناوەندی هیچ بەهایەكی بۆ دانانێت.