تائێستا پارەی قەرەبوی شیری مناڵان بۆ ساڵی ٢٠١٦ دابەش نەکراوە بەرێوبەری ڕێخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت: چاوەڕوانی بەغدا دەکەین، و بڕی پارەکەش ١٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
یاسین مەحمود بەرێوبەری پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەئەمساڵدا پارەی قەرەبووی شیری مناڵان نەدراوە، لەئێستاشدا چاوەڕوانی بەغدا دەکەین.
سەبارەت بەوەی کەی ئەو قەرەبووە دابەش دەکریت، بەڕێوبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک وتی: هەر کات بەغدا ئاگاداری کردینەوە، لای خۆمانەوە بە لیستێک ناوەکان بۆ قەرەبووی شیری منداڵ ڕەوانەی بەغدا دەکەین، ئەوانیش بڕە پارەکە ڕەوانە دەکەن و دەست بە دەبەشکردنی دەکەین.