كۆمپانیای نەوتی (گەنەڵ ئینرجی) رایگەیاند: حكومەتی هەرێم پێدانی شایستە داراییەكانی بەكۆمپانیاكەیان راگرتووەو ئەوەش زیانێكی زۆری دارایی بە كارەكانیان و ئاستی بەرهەمێنانی نەوت دەگەنێت.
بین موناهان) بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیاكە لەمیانەی پێشكەشكردنی ووتەیەكیدا لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە نەوت لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ئاشكرایكرد: پێشتر حكومەتی هەرێم تا رادەیەك بەشێوەیەكی رێكخراو مانگانە شایستە داراییەكانی لە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت بە كۆمپانیاكەیان دەدا، بەڵام لە مانگی ئابی رابردووەوە هەرێم پێدانی ئەو شایستە داراییانەی راگرتووە.
بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای (گەنەڵ ئینرجی) هیواشی خواستووە كە حكومەتی هەرێم دەست بە پێدانی شایستە داراییەكان لە كاتی خۆیدا بە كۆمپانیاكەیان بكات، بە پێچەوانەوە گرفتی گەورەیان لەكاركردن لە كێڵگە نەوتیەكاندا بۆ دروست دەبێت. ئەمە لە كاتێكدا كۆمپانیای (گەنەڵ ئینرجی) بە یەكێك لەو كۆمپانیا نەوتیانە دادەنرێت، كە بە شێوەیەكی بەرچاو كاری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم ئەنجام دەدات و پشكی لە كێڵگە نەوتیەكانی تەق تەق و تاوكێشدا هەیە.