ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بۆ خوار 50 ملیار دۆلار كه‌می كردوه، وتیشی، بانكی ناوه‌ندی باس له یه‌ده‌گی خۆی ناكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك قه‌یرانی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، حكومه‌ت پاره له بانكی ره‌شید و رافیده‌ین قه‌رز ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی حوسام ئه‌لعیقابی وتی، بڕی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراقی گه‌یشتۆته خوار 50 ملیۆن دۆلار، وتیشی، ئه‌و بانكه باس له یه‌ده‌گی خۆی ناكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دیكه دروست نه‌بێت.
عیقابی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، حكومه‌تی عێراق به ئاراسته‌ی ئه‌وه رۆیشتووه، له‌نێوان ساڵه‌كانی 2015 و 2016 به‌بڕی 15 ملیار دۆلار قه‌رز له بانكه حكومییه‌كان بكات له‌وانه بانكی رافیده‌ین و ره‌شید به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌كه و زیاده‌كه‌ی سه‌ری بگه‌ڕێنێته‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 11 ئه‌یلول پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عه‌لی عه‌لاق جه‌ختی كرده‌وه كه عێراق له‌كاتی دیاری خۆی به‌و په‌یمانانه‌ی به سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه داویه‌تی، پابه‌نده، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئاراسته و ئامانجه‌كانی ده‌گونجێت، وتیشی، سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی پێی سه‌یر بووه یه‌ده‌گی دراوی بیانی له بانكه‌كه‌یان به زیاتر له 10 ملیار دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌واندا بووه.
عه‌لی عه‌لاق وتی، یه‌ده‌گی دراوی بیانی له بانكه‌كه‌یان ده‌گاته 53 ملیار دۆلار، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێنماییه‌كانی سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی خسته ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كیان په‌سه‌ند كردوه، كورتهێنانی تێدایه.