ئایفۆنه‌ تازه‌کە له‌سلێمانی ده‌فرۆشرێت


دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین ئامیری په‌یوه‌ندی کردنی که‌ ناسراوه‌ به‌ ئایفۆن ٧ له‌ئه‌مریکا خسته‌ بازاڕه‌وه‌ ئه‌مڕۆش ده‌گاته‌ شاری سلێمانی و ده‌ست به‌ فرۆشتنی ده‌کرێت.
 
باوه‌ڕ جه‌مال به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ کۆمپانیای ئه‌سێ بۆ مۆبایل و ته‌کنه‌لۆجیا به‌سایتی ژوری بازرگانی ڕاگه‌یاند: وه‌ک کۆمپانیای ئه‌سێ له‌گه‌ڵ ده‌رچونی ئایفۆنه‌ تازه‌که‌ ئێمه‌ش له‌ سلێمانی ده‌یخه‌ینه‌ به‌رده‌ست کڕیاران ته‌نها به‌هۆی جیاوازی کاته‌وه‌ لێره‌ ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌کرێت به‌ فرۆشتنی.
 
وتیشی:ئایفۆنه‌ تازه‌که‌ ئه‌مڕۆ هه‌وادارانی ده‌توانن بیکڕن له‌شاری سلێمانی وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عێراقدا ته‌نها ئێمه‌ توانیومانه‌ بیهێنین و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ده‌ست به‌ فرۆشتن ده‌که‌ین.
 
یەکێک لە تایبەتمەندیەکان گۆڕانکارییە لە  کامێراکەیدا،تایبەتمەندی کامێرای ئایفۆن ٦ ئێس لەکاتی ڤیدیۆگرتندا ٣٠ گرتەیە لەیەک چرکەدا ، بەڵام لە ئایفۆنی ٧ ئێسدا خێرایی ڤیدیۆگرتن بۆ یەک چرکە ٦٠ گرتەیە ئەمەش واتە خێرایی ڤیدیۆ گرتن لە ئایفۆنی ٧ ئێسدا دوو ھێندەی ئایفۆنی ٦ ئێسە.
 
یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی کوالێتی وێنەگرتن بەرزکراوەتەوە بەتایبەت لە کاتی وێنەگرتنی منداڵ و ئاژەڵ و وەرزشەواناندا ، بەھۆی ئەو پێشکەوتنە زۆرەی کامێرای ئایفۆن کۆمپانیایی ئەپڵ سیستەمی ١٦ گێگایی لابردووە  ، چونکە ئەو کوالێتیە زۆرەی کامێرای ئایفۆن پێویستی بە زاکیرەیەکی گەورەترە.
 
 
وەتایبەتمەندییەکی تری ئایفۆنی٧ ئێس زاکیرەی  ٣٢ و ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە.