به‌رپرسانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ته‌واوی ته‌كنیكیه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ململانێی نێوان یه‌كێتی‌وپارتییه‌وه نییه، هاوكات به‌رپرسیانی پێشمه‌رگه‌ش له كه‌ركوك ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه هێزه‌كانیان جوڵه‌ی پێكرابێت.
(عیماد باقر به‌یاتی) به‌رپرسی به‌شی ته‌كنیكی له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور، ڕاگه‌یاند، ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكیه‌وه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌ململانێی سیاسیه‌وه نییه‌و هیچ هێزێكی سه‌ربازیش نزیك نه‌كه‌وتونه‌ته‌وه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌خاڵی ژماره (30) پێگه‌ی سه‌مه‌ن، له‌زۆنی ITI له‌نزیك قه‌زای دوبز له‌دووری (45) كیلۆ مه‌تر له‌ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌هێڵی گواستنه‌وه‌دا دروست بووه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕاگیراوه.
هاوكات به‌رپرسیانی پێشمه‌رگه له‌هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كێتی‌و پارتی ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی یه‌كتر‌و به‌ئاراسته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك جوڵه‌ی پێكرابێت.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌شوێنی خۆیانن‌و هیچ جوڵه‌یه‌كیان پێنه‌كراوه، هاوكان محه‌مه‌د خورشید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، هیچ هێزێكی سه‌ر به‌پارتی به‌ئاراسته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك جولًه‌ی پێنه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت دووره له‌ڕاستیه‌وه.
له‌به‌شێكی زۆری میدیا عه‌ره‌بی‌و كوردیه‌كان ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌ململانێی نێوان یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ئه‌و ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئاشكراشی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێری دیكه ئه‌و گرفته ته‌كنیكیه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
س: NNA