میدیاکانی پارتی بڵاویان کردۆتەوە: پسپۆڕێکی ئابووری پێوەست بە داهاتی هەرێمی کوردستان و نەوت بۆچوونی وایە کە ئەگەر رۆژانە بتوانرێ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێ ئەوا کێشەی مووچە لە هەرێم نامێنێ..دەیشڵێ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بووەتە دیفاکتۆ.
سەباح خۆشناو پسپۆڕی ئابووری رایگەیاند، هەرچەند هەرێمی كوردستان رێژەی هەناردەكردنی نەوتی خۆی زیاد بكات، ئەوەندە دەتوانێ كێشە داراییەكانی چارەبكات و لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەناردەكردنی نەوت كێشە داراییەكان بەرەو كزی دەچن، ئەگەر پلانی پێشتری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ زیادكردنی رێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ یەك ملیۆن بەرمیل، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانرێ مووچەی فەرمانبەران وەك خۆی بەبێ پاشەكەوت خەرج بكرێت.
ئاماژهی بهوهش دا، دوور نییە دوای نەمانی گروپی تیرۆرستی داعش و گرتنەوەی مووسڵ، گۆڕانكاری بەسەر سیاسەتی حكوومەتی عێراقدا بێت، پێویستە هەرێمی كوردستان خوێندنەوەی نوێی بۆ رەوشەكە هەبێت و لەگەل سەركەوتنی سەربازی گۆڕانكاری سەربازی و سیاسی روودەدەن، بێگومان لەڕووی ئابووریشەوە گۆڕانكاری دەكرێت، هەتا ئێمە لەچوارچێوەی عێراقدا ماوین، ئاساییە رێککەوتنی لەگەڵدا بکەین و دەبێ ئەوەش بزانرێ کە ئێستا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بووەتە دیفاکتۆ.
ڕێ