بۆچی مووچەکەت بەشی کۆتایی مانگ ناکات؟

 
ئەم بابەتە تایبەت نییە بەوانەی بازرگانن یاخود کاری ئازاد دەکەن، بەڵکو بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە بەر لە کۆتایی مانگ گیرفانییان بەتاڵ دەبێت و ناچار دەبن داوای قەرز لە هاوکارانییان بکەن، هۆکاری ئەمەش زۆرە بەڵام  پێنج هۆکاری سەرەکی وادەکەن ئەمە ڕووبدات، لەوانە:

١-نەبوونی بوودجە: پلاندانان کلیلی سەرەکی هەموو سەرکەوتنێکە، بەر لە وەرگرتنی مووچە بودجەیەک تەرخان بکە و با پارەی شتە سەرەکی و هەندێک لە شتە لاوەکییەکانیشی تێدابێت.

٢-پێداویستییە سەرەکییەکان تێکەڵ مەکە بە شتی لاوەکی:  ئەگەر لە کۆتایی مانگ پارەت بۆ پێداویستییە سەرەکییەکان ” خواردن، نەخۆشخانە، هاتووچۆ” نەما ئەوا تووشی گرفت دەبیت، بەڵام  دەتوانیت بە بێ شتە لاوەکییەکان بژیت، چونکە ناچار نیت قەرز بکەیت بۆ ئەوەی شتی لاوەکی بکڕیت.

٣-ئاگاداربە بزابە  لە کوێ شت دەکڕیت، بۆ نمونە ئەگەر بوودجەکەت کەم بوو لە کاتی داشکاندن مەچۆرە مۆڵە گەورەکان، چونکە ئەو شوێنانە بۆ ئەوە درووست کراون کە بەبەردەوامی حەزی شت کڕینت لەلا بجوڵینن، لەبری ئەمە بازاڕی خۆماڵی تاقی بکەوە.

٤-چێشتخانە و خواردنی خێرا: لەوانەیە برسیت بێت و زوو زوو بچیتە چێشتخانە، بەڵام ئەوەت لە بیر بێت کە خواردنی ماڵەوە تەندرووست تر و پاکترە و پارەیەکی زۆریشت بۆ دەگەڕێنیتەوە، بۆیە خۆت بگریت باشترە لەبری ئەوەی لە کۆتایی مانگ قەرز لەم و لەو بکەیت.

٥-ئەگەر باخچت هەیە دەتوانیت سەوزەواتەکان لە ماڵەکەی خۆتدا بڕوێنیت کە بە بەردەوام بەرووبوومی تازە و فرێشت پێدەدات و پارەیەکی زۆریشت بۆ دەگێڕێتەوە.

٦. لەبری ئەوەی بە جارێک بڕێکی زۆر خواردن بکڕیت و لەماڵەوە هەڵیبگریت کە هەندێکجار زوو تێکدەچن و دەبێت فڕێی بدەیت، دەتوانیت بە پێی پێویست و بڕی زۆر کەم لەو خواردنانە بکڕیت و کەی تەواوبوو بڕێکی نوێ بکڕیتەوە.

٧. ئەو کەرەستانەی کە بەشێوەی کۆفرۆشی (جوملە) دەفرۆشرێن هەمیشە هەرزانترن، هەربۆیە ئەو کەرەستانە بە شێوەی کۆ بکڕە و بڕێک پارەت بۆ دەگەڕێتەوە کە دەتوانیت لە شتێکیتردا خەرجی بکەیت.

 ئەم چەند ئامۆژگارییەت لەبیر بێت وهەوڵ بدە تاقییان بکەیتەوە.
 
س:یلا