به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌جه‌ژندا گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیشه به‌هۆی زۆری گه‌شتیارانه‌وه، لۆدێكی زۆر له‌هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانیدا دروست بووه.
(دانا محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ئاساییه‌و پلانێكی باش داڕێژراوه بۆ باشتركردن‌و ڕێكخستنی گه‌شتی گه‌شتیاران‌و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش (24) كاتژمێر كراوه‌یه، وتیشی:”لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانی دروستبوه‌و هه‌م له‌ڕۆشتن‌و هه‌م له‌هاتن قه‌ڕه‌باڵغی زۆر هه‌یه، چونكه كه‌سانێك هه‌ن بۆ گه‌شت ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم‌و هه‌ندێكیش له‌تاراوگه‌وه دێنه سلێمانی”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هێمایبه‌وه‌شكرد، زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه بلیته‌كانی فڕۆكه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر دروستبووه، به‌تایبه‌ت بلیتی هێڵه‌كانی ناوخۆی عێراق، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن‌و بلیتیان كڕیوه، وتیشی:”هه‌فتانه زیاتر له(140) گه‌شتی ئاسمانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن”.