بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە,بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان لەڕێگەی چوار دەروازەوە پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران دەكات و پێشبینیش دەكات لەم چەند رۆژەی جەژندا گەشتیارێكی زۆر روو لەو سنورە بكات.
(ئەنوەر عەبدولقادر) وتەبێژی گەشتوگوزاری گەرمیان بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند, لەدەوازەكانی پەروێزخان و خانەقین و كفری و شێخ لەنگەر، پێشوازی لەهاتنی گەشتیارە عەرەب و ئێرانیەكان دەكەین و بۆ ئەو مەبەستەش تیمی تایبەتی گەشتوگوزار لەو سنورانە جێگیركراون، پێشبینیش دەكەن گەشتیارێكی زۆر روو لەو ناوچەكە بكات.