كۆمپانیای جێنراڵ موتۆرز رایگەیاند بەهۆی دەركەوتنی گرفتێكەوە 4 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهاندا دەكێشێتەوە.
كۆمپانیای جێنراڵ موتۆرزی ئەمەریكی رونیكردۆتەوە ئەو گرفتە پەیوەندی راستەخۆی بە ئامێری هەستەوەری نێو ئۆتۆمبێلەكانەوە هەیە و بەشێوەیەكی دەگەمەن رودەدات، بەڵام لە ئەگەری رودانیدا دەبێتە هۆی رێگردن لە كاركردنی سیستمی ئایەرباگ و وەستانی قایشی سەلامەتی لەكاتی روداوی هاتوچۆدا، ئەوەش وایكردوە بریاری كێشانەوەی ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل 2014 تا 2017 لە بازاڕەكانی جیهاندا بدەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە ئەو كێشەیە بەبێ بەرامبەر بۆ ئۆتۆمبێلەكان چارەسەر دەكەن و ئەو گرفتەش كاریگەریەكی ئەوتۆ لەدۆخی داراییان ناكات.